لەو چاوپێکەوتنەدا مامۆستا عەبدوڕڕەحمان پیرانی وێڕای پیرۆزبایی جێژنی ڕەمەزان و بەهێرهاتنکردن و دەربڕینی شادومانی خۆی لە ئامادەبوونی مامۆستایان لە نووسینگەی ناوەندی، وتی: «سپاس بۆ خوا لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا، شایەتی بەشداریی کۆمەڵێکی زۆر بووین لە نوێژی تەڕاویح، نوێژی هەینی و بەتایبەت نوێژی جێژن و هەروەها چالاکییەکانی قوڕئانی و خێرخوازی لە مزگەوتەکانی ئەهلی سوننەتی تاران و ئەلبۆرز.»

لە درێژەدا مامۆستا پیرانی ئاماژه‌ی به‌ پێویستیی ناسینی ڕاستییه‌كانی زاڵ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا و شیكاریی بابه‌ته‌كان كرد و وتی: «دینداری واته‌ تێگه‌یشتنی دروستی چه‌مكه‌كانی گونجاو له‌گه‌ڵ كات و شوێن و دۆخی زاڵ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا. به‌پێی گۆڕانكارییه‌ خێرا و زۆر و پته‌وه‌كانی كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تی كه له‌ ته‌كنه‌لۆژیا كاریگه‌ری وه‌رگرتووه‌، پێویسته له‌ بانگه‌شه‌ی دین و شیكاریی بابه‌ته‌كانی ئایینی، بارودۆخی پێویستی كات و شوێن ڕه‌چاو بكرێت.

ئاشكرایه‌ به‌پێی پێداویستیی كۆمه‌ڵگا و پێویستیی ڕۆژگار، به‌رپرسیاره‌تی بانگخوازان و زانایانی ئایینی قورستر ده‌بێ.»

جێی ئاماژه‌یه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا مامۆستایانی مزگه‌وته‌كانی ئه‌هلی سوننه‌تی تاران ڕاپۆڕتێكیان له‌ چالاكییه‌كانی ڕه‌مه‌زانی و قوڕئانی مزگه‌وته‌كان و به‌جێهێنانی نوێژی ته‌ڕاویح و به‌ربانگ و هه‌روه‌ها نوێژی جه‌ژنه‌ به‌ به‌شداری هه‌زاران نوێژخوێن له‌ مزگه‌وته‌كان و ناوچه‌ جۆراوجۆره‌كانی تاران و ئه‌لبۆرز ئاراسته‌ كرد.

جێی ئاماژه‌یه‌ كه له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا، ئه‌ندامانی شوڕای مزگه‌وته‌كانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحیش ئاماده‌ بوون.